ئادار 31, 2023 22:03 Asia/Tehran
  • هێرشی ئاسمانی زایۆنیستەکان بۆ سەر سوریا

بۆ جاری دووەم لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر خاکی سوریا و پێگەکانی دیمەشقیان کردە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، دوژمنی زایونی موشەکێکی لە دیوی جۆلانی داگیرکراوی سوریاوە تەقاند و دامەزراوەیەکی ناوچەی «ئەلدیماس»ی گەڕەکی دیمەشقی کردە ئامانج.

بەرگریی ئاسمانی سوپای سوریا توانی چەند ڕێگری لە موشەکێکی ھاوێژراو بکات و ھەر بە ئاسمانەوە بییانتەقێنێتەوە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕژێمی زایۆنی بە چەند موشەکێک هێرشی کردە سەر بەشێک لە ناوەندەکانی باشووری دیمەشق.

شەوی ھەینی، وەزارەتی دەرەوەی سوریا وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دەوروبەری دیمەشق، ئەم کردارەی زایۆنییەکانی بە درێژەی ڕێبازی فاشیستانەی ئەو ڕژێمە بەرامبەر بە گەل و ناوچەکە ناوبرد.

هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل چەندین جار لەلایەن حکومەتی سوریاوە بە ناردنی نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان شەرمەزار کراون و داوای وەستێندرانیان کراوە.

سەرپەیڤ