نیسان 04, 2023 20:14 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی سوپای سوریا دژی تیرۆریستان

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکانی سوپای سوریا لەدژی تیرۆریستان و جێگیرکردنی کەرەستەی سەربازیی نوێی سوپای ئەم وڵاتە لە ڕۆژئاوای پارێزگای حەلەب و ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلیبی ئەم وڵاتەیان کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٨دا سێ ناوچە کەوتنە ژێر دەسەڵاتی سوپای سوریا، بەڵام ناوچەی چوارەم کە پارێزگای ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا و بەشێک لە پارێزگاکانی لازقییە و حەما و حەڵەب لەخۆدەگرێت، تا ئێستاش لە دەستی گروپە تیرۆریستییەکاندایە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەلوەتەن، هاوکات لەگەڵ فراوانبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سوریا لەدژی بەرەی تیرۆریستیی «ئەلنوسرە» و بەئامانجگرتنی پێگەکانیان لە ناوچەی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، گرژییەکان لە بەرەی باشووریشدا پەرەیان سەندووە.

سەرچاوەیەکی مەیدانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە یەکینەکانی سوپای سوریا لە ئیدلب، پێگەی تیرۆریستان لە ناوچەکانی بەینەین، حەرش بەینەین، سەفوهەن، فلیفەل، کانسەفرەو ئەلبارە هەڵکەوتوو لە ڕیفی باشووریی ئیدلب و پێگەکانیان لە ناوچەکانی ئافەس و مەعارە ئەلنیعسان لە ڕیفی ڕۆژھەڵاتی ئیدلبیان تێک شکاندووە.

ئەم سەرچاوە سەربازییە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،سوپای سوریا بە تۆپ و موشەک بنکە و مۆڵگەی تیرۆریستانی کردووەتە ئامانج و ئەم هێرشانەش لە وەڵامی دەستدرێژییەکانیان لە ناوچەی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ئیدلب ئەنجام دراون.

هەندێک سەرچاوەی دیکە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دوابەدوای پێشێلکردنی ئاگربەست لە ناوچەی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لەلایەن تیرۆریستان و گروپەکانی دژبەری حکومەتی سوریاوە، سوپای ئەم وڵاتە کەرەستەی سەربازیی نوێی بۆ ناوچەکانی پێکدادان گواستووەتەوە.

لە ماوەی ٤٨ کاژێری ڕابردوودا، سوپای سوریا ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیی نوێ لەوانە سێ تانکی لە هێڵەکانی پێکدادانی ڕۆژئاوای حەلەب و ڕۆژهەڵاتی ئیدلب جێگیرکردووە.

بە پێی ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٧ی زایینیی نێوان ئێران، ڕووسیاو تورکیا وەک وڵاتانی گەرەنتی دەری ئاشتیی ئاستانە، چوار ناوچەی ئەمن لە سووریا دامەزران.

سەرپەیڤ