پشتڕاستکردنەوەی هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن «سێنتکام»ەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i416764-پشتڕاستکردنەوەی_هێرشی_موشەکی_بۆ_سەر_بنکەی_ئەمریکا_لە_ڕۆژهەڵاتی_سوریا_لەلایەن_سێنتکام_ەوە
ڕێکخراوی تیرۆریستیی "بارەگای سەرکردایەتیی ناوەندیی" سەر بە سوپای ئەمریکا ناسراو بە "سێنتکام" ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەکەی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا پشتڕاست کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2023 01:22 Asia/Tehran
  • پشتڕاستکردنەوەی هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن «سێنتکام»ەوە

ڕێکخراوی تیرۆریستیی "بارەگای سەرکردایەتیی ناوەندیی" سەر بە سوپای ئەمریکا ناسراو بە "سێنتکام" ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەکەی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا پشتڕاست کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سێنتکام ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: ئەو هێزانەی لە بنکەی «کۆنیکۆ» لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگیر بوونە بە مووشەک هێرشیان کراوەتە سەر.

سێنتکام وەک هەمیشە بانگەشەی کردووە کە ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، سەرچاوە هەواڵییەکان هێرشی موشەکیان بۆ سەر بنکەیەکی نایاسایی ئەمریکا لە کێڵگەی گازی کۆرینکۆ لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕاگەیاند کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سوریاوە.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشە موشەکییەی لە ئەستۆ نەگرتووە.