نیسان 17, 2023 11:36 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی سوریا: پێش ئەوەی بچینە ناو کۆمکاری عەرەبی، پێویستە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان باشتر بکەین

وەزیری دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە پەیوەست بوونی ئەو وڵاتە بە کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاند، سەرەتا پێویستە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکە باشتر بکەین.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا لە وتارێکدا وتی: ئەگەر بوونی سوریا لە کۆمکاری عەرەبیدا هەندێک کێشە چارەسەر دەکات، قەیدی نییە ئێمە بۆ ماوەیەکی کورت لە پێناوی گەڕانەوەی یەکبوونی عەرەبی خۆمان دەکەین بە قوربانی.

میقداد وتیشی: دیمەشق باوەڕی بە ڕەهەندی عەرەبیی هەموو پرسەکانی جیهانی عەرەب هەیە و هەمیشە خوازیاری یەکڕیزی هەموو وڵاتانی عەرەبی و ھاوهەڵوێستییان بووە.

وەزیری دەرەوەی سوریا ڕاشیگەیاند: ناتوانرێت بەر له باشترکردنی پەیوەندییه دوو قۆڵیەکان له گەڵ وڵاتانی دیکه پەیوەندی به کۆمکاری عەرەبییەوە بکەین.

جێگای ئاماژەیە دوای شکست ھێنانی تیرۆریزمی سەلەفی – تەکفیری لە زۆربەی ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا، لە ئێستادا «بەشار ئەسەد» لە ھەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی دا.

سەرپەیڤ