ئامادەبوونی "بەشار ئەسەد" لە مەراسیمی نوێژی جەژنی ڕەمەزان لە دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i417210-ئامادەبوونی_بەشار_ئەسەد_لە_مەراسیمی_نوێژی_جەژنی_ڕەمەزان_لە_دیمەشق
سەرۆک کۆماری سوریا بەشداریی نوێژی جەژنی ڕەمەزانی کرد لە مزگەوتی «حافز ئەسەد».
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 22, 2023 12:59 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی

سەرۆک کۆماری سوریا بەشداریی نوێژی جەژنی ڕەمەزانی کرد لە مزگەوتی «حافز ئەسەد».

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا لە مزگەوتی «حافز ئەسەد» لە ناحیەی مەززە لە دیمەشقی (پایتەختی سوریا) بەشداریی  مەراسیمی نوێژی جەژنی ڕەمەزانی کرد.

سەرۆک کۆماری سوریا لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەت و ئەندامانی پەرلەمان و کۆمەڵێک لە زانایانی ئیسلامی و هاووڵاتیانی سوریا نوێژەکەی جەژنیان بەجێ ھێنا.

سوریا ڕۆژی هەینیی وەک جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند.