نیسان 24, 2023 14:41 Asia/Tehran
  • هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر ناوچەکانی کەمکردنەوەی ئاڵۆزی لە ئیدلبی سوریا

جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا باسی ئەنجام گرتنی پێنج هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنیی دانیشتووی ناوچەی "کەمکردنەوەی ئاڵۆزی" لە ئیدلب و ناوچە ئارامەکانی دیکەی کرد لە لایەن تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)، «ئۆلیگ گورینۆڤ» جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سوریا، ڕایگەیاند: تاقمە تیرۆریستییەکان کە بنکەکانیان لە شاری ئیدلب و بەشێک لە ناوچەکانی دەوروبەری ئەو شارەیە خەریکی خۆسازدانن بۆ هێرشی ئانتریک کارانەی دژی خەڵکی سڤیل و پاڵدانی بە سوپای سوریاو ھێزەکانی ڕووسیا.

«گورینۆڤ» ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ناوەندی ڕوسیا لە خەڵکی دانیشتووی شارۆچکەکانی ناوچەی "کەمکردنەوەی ئاڵۆزی" لە ئیدلب پێی گەیشتووە، فەرماندەکانی گروپە تیرۆریستییەکان لە شاری «دێر سەنبەل»ھەڵکەوتوو لە 26 کیلۆمەتریی باشووری شاری ئیدلیب خۆیان بۆ ئەم هێرشە ئامادە دەکەن.

ناوچەی "کەمکردنەوەی ئاڵۆزی"ی ئیدلب، کە پارێزگای ئیدلب و بەشێک لە پارێزگاکانی حەلەب، حەما و لازقییە لەخۆدەگرێت ،تاقمە تیرۆریستییەکانی جەبهەتولنوسرە و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە تورکیا تیایاندا سەقامگیرن.

سەرپەیڤ