May 04, 2023 10:56 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی بەشار ئەسەد لەسەر ئامادەبوونی کاریگەرانەی سوریا و ئێران لە جیهانی فرە جەمسەریدا

سەرۆک کۆماری سووریا دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکگەییشتن لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند کە هەردووک وڵات سوورن لە سەر ئەوەی کە ببنە ئەکتەرێکی کاریگەر لەم جیهانە نوێیەی کە خەریکە پێکدێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلئەخبارییە، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە دوای واژۆ کردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند کە ئەم پێشهاتانە ڕاستی بنەما سیاسییەکانی دوو وڵات دەسەلمێنن و سەقامگیریی ئەم پرەنسیپانە هێزی جڵەوکێش کردنی ڕووداوەکانمان پێدەبەخشێت و ئەنجامەکانی لە بەرژەوەندیی وڵاتەکەمان و گەلانماندا دەبێت.

«بەشار ئەسەد» ڕایگەیاند کە باشترین ڕێگا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زلهێزەکانی کۆلۆنیالیزم، کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتە ئەرێنییەکانی ئێستاو باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکەیە و لەم ڕووەوە پێشوازی لە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان دەکەین ، چونکە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی گەورەی دەبێت لەسەر بەرگریی وڵاتان لەم ناوچە گرنگەی جیهان.

«بەشار ئەسەد» جەختی لەوەش کردەوە کە پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران گرنگییەکی زۆری هەیە و ئەو ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکگەییشتنانەی کە واژۆ کران و ئەو پلانانەی کە باسیان لێوەکرا، برەوێکی زۆر دەدات بەم پەیوەندییانە لە ڕێگەی میکانیزمێکەوە کە ئاستی بازرگانی و وەبەرهێنان بەرز دەکاتەوەو ئەمەش ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بەرز دەکاتەوە.

سەرۆک کۆماری سوریا لە درێژەدا جەختی لەسەر مافی ئێران بۆ بەدەستهێنانی وزەی ئاشتیانەی ناڤۆکی کردەوە وەک سەرچاوەیەکی وزە و ڕێڕەوێک بۆ پێشکەوتنی زانستی وەک ئامرازێک بۆ گەشەی نیشتیمانی لێکی دایەوەو  هەوڵی ڕۆژئاواشی بۆ بێبەشکردنی ئێران لەم سەرچاوەیە بە بەشێک لە سیاسەتی کۆلۆنیالیزمی کۆن و تازە زانی کە ئامانجەکەی ھێشتنەوەی نەزانی و دواکەوتوویی و هەژارییە لە ناوچەکانی دیکەی جیهان دا.

سەرپەیڤ