May 04, 2023 15:05 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی ٣ بەڵگەنامەی هاوکاری لەلایەن وەزیرانی ئابووریی ئێران و سوریاوە

وەزیرانی ئابوریی ئێران و سوریا لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سوریا ٣ بەڵگەنامەی هاوکارییان واژۆ کرد.

سیاسەتی ستراتیژیی حکومەتی ئێستای ئێران بریتییە لە قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت، گەشتەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش بۆ سوریا بە هەنگاوێک دادەنرێت بەو ئاراستەیەو لابردنی ئاستەنگەکان و فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە میانەی ڕێککەوتنە ئابوورییەکانی گەشتەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سووریا ڕۆژی چوارشەممە، ٣ بەڵگەنامەی هاوکاری لە نێوان وەزیرانی ئابووریی ئێران و سووریا واژۆو ئاڵووێر کرا.

ئەم بەڵگەنامەیەی هاوکاری بە شێوەیەکی سەرەکی لە بواری هەناردەکردنی خزمەتگوزاریی تەکنیکی و ئەندازیاریدایە.

سەرپەیڤ