May 10, 2023 12:59 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی کۆبوونەوەی سوریا لە مۆسکۆ

کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا، سوریا و تورکیا لە مۆسکۆ دەستی پێکرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی مای، بینای ئاھەنگەکانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ، میوانداریی «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان»، «سێرگێئی لاڤرۆڤ»، «فەیسەڵ میقداد» و«مەولود چاوشئۆغڵو» دەکات بۆ تاوتوێکردنی چارەسەریی پرسەکانی سووریا لە چوارچێوەیەکی سیاسیدا.

پێش دەستپێکردنی ئەم دیدارە، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» و «فەیسەڵ میقداد» وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سوریا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتی گەییشتن بە مۆسکۆ وتی: هیوادارین کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی مۆسکۆ پەیامێکی بەهێزی لەمەڕ چڕبوونەوەی تورکیا و سوریا لەسەر چارەسەری سیاسیی بەدواوە بێت.

دوایین هەوڵەکان لە چوارچێوەی هاوکاریی ئەم چوار وڵاتە پەیوەندی بە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگرییەوە هەبوو کە لە کۆتایی مانگی ئاپریلی ئەمساڵدا مۆسکۆ میوانداریی کرد.

پێش ئەوەش هەر چوار وڵات لە ناوەڕاستی مانگی ئاپریل دا لەسەر ئاستی جێگری وەزیرانی دەرەوە لە پایتەختی ڕوسیا گفتوگۆیان بەو ئاراستەیە ئەنجامدا.

سەرپەیڤ