گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکی سووری لە بەر تەقە لێکرانی لەلایەن داگیرکەرانی ئەمریکییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i418761-گیانلەدەستدانی_هاوڵاتییەکی_سووری_لە_بەر_تەقە_لێکرانی_لەلایەن_داگیرکەرانی_ئەمریکییەوە
لەشکریانی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوڵاتییەکی ئەم وڵاتەیان کوشت و چەند کەسێکی دیکەشیان بریندار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2023 15:24 Asia/Tehran

لەشکریانی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوڵاتییەکی ئەم وڵاتەیان کوشت و چەند کەسێکی دیکەشیان بریندار کرد.

ئەمڕۆ (یەکشەممە) سەربازانی ئەمریکی و چەکدارانی(هەسەدە) تەقەیان لە خەڵکی پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنانەدا هاوڵاتییەکی مەدەنیی سووری کوژراوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوونە.

ئەمریکا لە ماوەی دە ساڵی شەڕی دژی سوریادا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و داعش پشتیوانیی میلیشیا جوداخوازەکانی ئەم وڵاتەی کردووە و ناوچە خاوەن نەوتەکانی سوریای داگیرکردووە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا گەلێک جار ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بە بەردەوام کردنی مۆڵدانی نایاسایی هێزەکانی لە بەشێک لە خاکی سوریا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە و هەروەها لە ناوچەی «ئەلتەنف» لە باشوور ، بەردەوامە لە تاڵانکردنی نەوت و گەنم و سەرچاوە گرنگەکان و سامانی نیشتمانیی نەتەوەی سوریا.