لە شەڕی نێوان سوپای سوریا و گروپێکی تیرۆریستی لە لازقیە ١٦ سەرباز کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i421070-لە_شەڕی_نێوان_سوپای_سوریا_و_گروپێکی_تیرۆریستی_لە_لازقیە_١٦_سەرباز_کوژران
لە شەڕێکی نێوان سوپای سوریا و گروپە تیرۆریستییەکانی دەوروبەری شاری لازقیە زیاتر لە ٢٠ سەرباز کوژران و برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2023 17:29 Asia/Tehran
  • لە شەڕی نێوان سوپای سوریا و گروپێکی تیرۆریستی لە لازقیە ١٦ سەرباز کوژران

لە شەڕێکی نێوان سوپای سوریا و گروپە تیرۆریستییەکانی دەوروبەری شاری لازقیە زیاتر لە ٢٠ سەرباز کوژران و برینداربوون.

رۆژنامەی وەتەنی سوری بڵاویکردووەتەوە، لە ناوچەی دۆڵی رەبیعە سەر بە پارێزگای لازقیە لە سوریا، ھێزێکی سوپای سوریا کەوتووەتە ناو بۆسەی گرووپێکی تیرۆریستیی سەربە بەرەی نوسرە، شەڕ و پێکدادانێکی قورس روویداوە و بەھۆیەوە ١٦ سەربازی سوپای سوریا کوژران و پێنجی تریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەرچەندە ھێزێکی تری سوپای بۆ ھاوکاریکردنی ئەو ھێزەی کەوتوونەتە بۆسەکەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام پێش گەیشتنیان چەکدارەکان بەرەو ناوچەیەکی نادیار ھەڵاتوون.