بە خۆفڕ و مووشەک هێرش کرایەسەر دوو بنکەی سەربازیی گرینگی ئەمریکا لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i422179-بە_خۆفڕ_و_مووشەک_هێرش_کرایەسەر_دوو_بنکەی_سەربازیی_گرینگی_ئەمریکا_لە_سوریا
سەرچاوە میدیاییەکان، هەواڵی پەلاماری خۆفڕیی بۆسەر پێگەی "ئەلتەنف"ی ئەمریکا و مووشەکبارانی پێگەی داگیرکەرانی ئەمریکی لە مەیدانی گازیی"کۆنیکۆ" لە سوریایان ڕاگەیاند.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2023 11:57 Asia/Tehran
  • بە خۆفڕ و مووشەک هێرش کرایەسەر دوو بنکەی سەربازیی گرینگی ئەمریکا لە سوریا

سەرچاوە میدیاییەکان، هەواڵی پەلاماری خۆفڕیی بۆسەر پێگەی "ئەلتەنف"ی ئەمریکا و مووشەکبارانی پێگەی داگیرکەرانی ئەمریکی لە مەیدانی گازیی"کۆنیکۆ" لە سوریایان ڕاگەیاند.

ماڵپەڕی هەواڵیی کەناڵی ئەلمەیادین لە ڕاپۆرێکدا نووسی کە پێگەی ئەمریکیی ئەلتەنف بە سێ درۆن کراوەتە ئامانج بەڵام هێشتا لەبارەی ڕێژەی خەسار و زیانەکان هیچ زانیاریەک بڵاو نەبووەتەوە.

پێگەی ئەلتەنف، گرینگترین پێگەی سەربازانی ئەمریکی لە باشوری رۆژهەڵاتی سوریا دێتەئەژمار کە لە سێ گۆشەی سنوریی سوریا، عێراق و ئۆردۆن هەڵکەوتووە. خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە بنکەی تاقمی ترۆریستیی "مغاویر ئەلسەوڕە"ش لەنێو ئەو پێگەداو لە تەنیشت هێزە ئەمریکییەکان هەڵکەوتووە.

Image Caption

 

لە لایەکی دیکەوە، کاناڵی تێلێگرامیی "سابرین" جگە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی هێرشی درۆنیی سەر ئەلتەنف ، هەواڵی مووشەکبارانی پێگەی داگیرکەرانی ئەمریکی لە مەیدانی گازیی "کۆنیکۆ"هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سوریاو پارێزگای دێرەزووریشی ڕاگەیاند و نووسی کە سەرچاوە ئاگادارەکان باسی بیسترانی دەنگی چەند تەقینەوەیان کردووە لەو پێگەدا بەڵام هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسایەتی ئەو هێرشانەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

Image Caption

 

گەی گازیی کۆنیکۆ لە گردووپەڕی دێرەزوو هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سوریایەو لە کۆنترۆڵی هێزە داگیرکەرە ئەمریکییەکان دایە.

Image Caption