تشرینی دووه‌م 19, 2023 15:05 Asia/Tehran
  • پەلاماربۆسەر بنکە ئەمریکیەکان لە باکووری عێراق

گروپی " خۆڕاگری ئیسلامی عێراق" بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پەلاماری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر بنکە وناوەندەئەمریکیەکان لەباکووری هەولێری گرتە ئەستۆ

کەناڵی" سابرین نێوز" بەیانی یەکشەممە ڕاپۆرتی دا کە شوێنی سەقامگیرکرانی داگیرکەرانی ئەمریکیی لەبنکەی حەریر"هەڵکەوتوو لە باکووری عێراق ، کەوتووەتە بەرپەلامار .چەند دەقە دواتر گروپی" خۆڕاگری ئیسلامی عێراق" بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وتی: خەباتکارانی ئێمە لە وەڵام بە جەنایەتەکانی دوژمن لە دژی خەڵکی غەززە ، بنکە وپێگەی داگیرکەرانی ئەمریکاییان لە حەریر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان داوەتە بەرپەلامار کەڕاستەوخۆ ناوەندەکەی پێکاوە.

پاش ئەمەیش سێ بنکەی ئەمریکایی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دراوەتە بەر پەلاماری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان . لەسێبەری بەردەوامکرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی کەرتی غەززە ، گروپەکانی خۆڕاگری عێراق ، لەلاگری وپشتیوانی کردن لەخۆڕاگری فەلەستین لەڕۆژەکانی یەکەمی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا پەیوەست بوون بەوانەوەو هەتا ئێستاکە زۆرجاربنکە وناوەندەکانی سەربازانی ئەمریکی لە باکووروڕۆژئاوای عێراق وبنکە وناوەندکانی ئەم هێزانە لە سووریایان داوەتە بەرپەلاماری بە ڕۆکێت وفڕۆکەی بیفڕۆکەوان

 

سەرپەیڤ