بەڕێکرانی تەرمی پێنج راوێژکاری شەهیدی ئێرانی لە حەرەمی حەزرەتی زەیەنب (س)ـدا
تەرمی پێنج راوێژکاری شەهیدی ئێرانی کە لە پەلاماری ڕۆژی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق شەهید کرابوون، ئەمڕۆ لە حەرەمی حەزرەتی زەیەنب (س)دا بەڕێکران.
تەرمی پێنج راوێژکاری شەهیدی ئێرانی کە ڕۆژی ڕابردوو لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ماڵێکی مەدەنی لە ناوچەی "ئەلمەزە" لە دیمەشق شەهید ببوون، ئەمڕۆ یەکشەمە لە حەرەمی حەزرەتی زەیەنب(س) بەڕێکران. لەم پەلامارەی ڕژێمی زایۆنیدا کە ڕۆژی شەممە کردییە سەر دیمەشق پێنج ڕاوێژکاری سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندنی گشتیی سپای ئێران ڕایگەیاند: دیسان ڕژێمی جەنایەتکاری زایۆنی دەستی دایە دەسدرێژی کردنە سەر شاری دیمەشقی پێتەختی وڵاتی سوریا و لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی دەسدرێژکار ژمارێک هێزی سوریایی و پێنج راوێژکاری سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید کران.
حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بە شەرمەزار کردنی ئەم جەنایەتەی زایۆنییەکان پێیداگرت: چالاکیی ڕاوێژکارانی سەربازیی ئێران لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە بە هەموو هێز و تواناوە بەردەوام دەبێ.