شوبات 01, 2024 14:30 Asia/Tehran

بەپێی ڕاپۆری روانگەی سوریی مافی مرۆڤ، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەناو دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، بارە تازەکانی چەکەمەنی و کەرەستەی سەربازیی لەڕێی ئاسمان و زەوینەوە گواستەوە ناوچەی کوردنشینی سوریا بەتایبەت حەسەکە.

ڕوانگەی سوریی مافی مرۆڤ باسی چوونەسەری ئاستی گواستنەوەی باری چەکئامێریی ئەمریکاو هاوپەیمانیی ژێرچاودێری ئەو وڵاتە بۆ ناوچەی کوردنشینی سوریای کردو ڕایگەیاند، لە دوو رۆژی ڕابردوودا لانیکەم کۆپتەرێکی گواستنەوەو فڕۆکەیەکی بارهەڵگر، چەکئامێری ئەوهاوپەیمانییەیان گواستۆتەوە بۆ پێگەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیەی سوریا.

روانگەی سوریی مافی مرۆڤ هەروەها باسی تێپەڕینی کاروانێکی سەربازیی داگری نزیک بە چل بارهەڵگری کرد لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بەرەو ناوچە کوردنشینەکانی سوریا بەتایبەت حەسەکە.

ڕوانگەی سوریی مافی مرۆڤ، هۆی چوونەسەری ئاستی گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی و چەکئامێریی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتیی بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سوریای گەڕاندەوە بۆ پەرەی هەڵمەت و هێرشەکان بۆسەر پێگەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە.

سەرپەیڤ