دەمشق: دەسدرێژکاریی ئەمریکا، ڕەوشی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزکاوتر دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i424890-دەمشق_دەسدرێژکاریی_ئەمریکا_ڕەوشی_ناوچەی_خۆرهەڵاتی_ناوەڕاست_ئاڵۆزکاوتر_دەکا
وەزارەتی دەرەوەی سوریا پێی داگرت: ئەمریکا بە پەلامارەکانی، سەرلەنوێ سەلماندی کە سەرچاوەی سەرەکیی ناجێگیریی و ناسەقامی لە جیهانە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 03, 2024 13:10 Asia/Tehran
  •  دەمشق: دەسدرێژکاریی ئەمریکا، ڕەوشی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزکاوتر دەکا

وەزارەتی دەرەوەی سوریا پێی داگرت: ئەمریکا بە پەلامارەکانی، سەرلەنوێ سەلماندی کە سەرچاوەی سەرەکیی ناجێگیریی و ناسەقامی لە جیهانە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە کاردانەوە بە پەلامارەکەی ئەمریکا ڕایگەیاند: دەسدرێژکاریی ئەم دواییەی ئەمریکا، دەخرێتەسەر کارنامەی دەسدرێژکارییەکانی دژ بە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سوریا.

ئەمریکا سەرلەنوێ سەلماندی کە سەرچاوەی سەرەکیی ناسەقامی لەجیهاندایەو هێزەکانی، ئاسایش و ئاشتی جیهانی دەخەنە مەترسیی.

وەزارەتی بەرەڤانیی سوریاش لە بەیاننامەیەکدا و لەکاردانەوە بە دەسدرێژکارییەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆسەر چەند ناوچەیەک لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ئەو پەلامارانەی شەرمەزار کردو بە نیشانەیەکی دیکەی هاوکاریی واشنگتۆن لەگەڵ تاقمی ترۆریستیی داعش و هەوڵدان بۆ بوژاندنەوەی ئەو گرووپە، لێکدایەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند؛ بە درۆن و مووشەک، دوو پێگەی"التنف" و گوندی خەزرا یان شوێنی جێگیربوونی هێزە ئەمریکییەکان لە سوریای کردۆتەئامانج.