ئەرتەشی سووریا: دوو فڕۆکەی شەڕکەرمان لەسەر ئاسمانی دیمشق خستوونە خوارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i425043-ئەرتەشی_سووریا_دوو_فڕۆکەی_شەڕکەرمان_لەسەر_ئاسمانی_دیمشق_خستوونە_خوارەوە
هەواڵدەریە سوریایەکان رایانگەیاند کە هێزی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە ڕوبەڕوو بۆتەوە لەگەڵ چەند خۆفڕی شەڕکەر لە دەوری شاری دیمشق.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 10, 2024 09:15 Asia/Tehran

هەواڵدەریە سوریایەکان رایانگەیاند کە هێزی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە ڕوبەڕوو بۆتەوە لەگەڵ چەند خۆفڕی شەڕکەر لە دەوری شاری دیمشق.

هەواڵدەری فەرمی سووریا سانا ڕایگەیاند کە هێزی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە ڕوبەڕوو بۆتەوە لەگەڵ چەند خۆفڕی شەڕکەر لە دەوری شاری دیمشق.

چەند هەواڵدەریەکیش ڕایانگەیاند کە دەنگی تەقینەوە لە ئاسمانی دەوری ڕۆژئاوای شاری دیمشق بیستراوە.

هەواڵدەری سانا لەزمان سەرچاوەیەکی سەربازی سوریاوە ڕایگەیاند کە نزیکەی کاتژومێر دو و دە خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو خۆفڕ لەلای دەڤەری جەوڵانی داگیرکراوەوە سنوری ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندوە کە هێزی بەرگری ئاسمانی سووریا لەگەڵیان ڕوبەڕوو بونەوەو لە ڕۆژئاوای دیمشق خستویانە خوارەوە.