شوبات 25, 2024 14:00 Asia/Tehran

بەرپرسانی کورد لە باکوری سوریا دەڵێن؛ ئوردوگاکانی شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵە داعشیەکان، لەبەر هۆگرنەبوونی وڵاتانی بیانی بە گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانیان لەو ئوردوگایانە، بووەتە بۆمبێکی کاتژمێریی مەترسیدار .

لەکاتێکدا کە لەم دواییەدا سەرچاوە هەواڵییەکان رایانگەیاند، چەند ڕووداوێکی ئاسایشیی لە دوو ئوردوگای "ئەلهۆل" و"رۆژ" لە ناوچەی ژێرکۆنترۆڵی کوردانی سوریا، ڕووی داوە، کاربەدەستانی کورد لە باکوری سوریا ڕایانگەیاندووە، لە چەند هەڵمەتێکی ڕێک وپێکدا توانیویانە کردەی مەترسیداری دەس و پیوەندییەکانی داعش لەو ئوردوگایانە بۆ نمونە، سازکردنی تونێل بۆ هەڵاتن، ئامادەکردنی چەکئامێر و کردەی توندوتیژانە لەنێو ئەو ئوردوگایانە، پووچەڵ بکەنەوە.

سەرپەیڤ