شوبات 28, 2024 12:30 Asia/Tehran

سەندیکای پەیامنێرانی سوریایی لە ڕۆژی جیهانیی پەیامنێراندا، کۆبونەوەی یەکدەنگی لەگەڵ پەیامنێرانی فەلەستینی بەڕێوە برد.

پەیامنێران لەکاتێکدا دەسنووس و لافیتەیان بە دەستەوە بوو، پێیان داگرت لە سەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕی خێرا و نەیارەتیی کردنی تۆکمە و تەواویان لەگەڵ پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خەڵکی فەلەستین و بەتایبەت پەلاماردانی پەیامنێران و ناوەندە میدیاییەکان و شەرمەزاریان کرد.

هاوکات خۆپیشاندانی یەکدەنگی دەبڕین و کۆبوونەوە بۆ دەربڕینی پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین بەرامبەر بە پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە لە سەرانسەری پارێزگاکانی سوریادا بەڕێوە چوو. 

سەرپەیڤ