کەوتنەخوارەوەی حەوت درۆنی تیرۆریستان لە سوریا
وەزارەتی بەرەڤانیی سوریا ڕایگەیاند کە یەکەکانی سوپای سوریا توانیویانە حەوت درۆنی سەربازیی گرووپە تیرۆریستییەکانیان لە دەڤەری "ئیدلیب" و دەڤەری "ڕەقە" خستۆتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرەڤانیی سوریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە سوپای ئەم وڵاتە هەڵمەتێکی تازەی بەڕێوە بردووە دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان لە دەڤەری "ئیدلیب" و دەڤەری "ڕەقە".
وەزارەتی بەرەڤانی سوریا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ یەکەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنیی خۆیان لە دەڤەری "ئیدلیب" و دەڤەری "ڕەقە" توانیویانە حەوت درۆنی گرووپە تیرۆریستییەکان بخەنە خوارەوە و تیایان بەرن.
بە پێی بەیاننامەی دەرکراو لە لایەن وەزارەتی بەرەڤانی سوریاوە ، دوو لەو حەوت فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی خستوویانە خوارەوە، لە ئەمریکا ساز کرابوون.
وەزارەتی بەرەڤانی سوریا ڕایگەیاندووە کە ئەم درۆنانە هەوڵیان داوە دەسدرێژی بکەنە سەر هەندێ بنکەی سەربازی و هەروەها ژمارێک خەڵکی مەدەنیی دانیشتووی گوندەکان و شارە ئەمنییەکانی هەڵکەوتوو لە دەڤەری ئیدلیب و ڕەقە.