ئادار 05, 2024 08:30 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری سووریا پێداگری کرد کە خەڵکی فەلەستین خاوەنی خاکی خۆیانن و خاکەکەیان داگیرکراوەو ئەوە نزیکەی هەشتا ساڵیشە قەڵاچۆ دەکرێن.

بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریەکی ڕوسیایی وێرای ئاماژە بە ڕوداوەکانی غەزە ڕایگەیاند کە بەپێی بنەما ڕەوشتخوازی و یاسایە ناسراوەکان هەمووکەس مافی ئەوەی هەیە کە لەهێزی سەربازی کەڵک وەربگرێ بۆ بەرگری لەخۆی بەرامبەر بەو دوژمنەی کە پەلاماری خاکەکەی دەدا،هەربۆیە خەڵکی فەلەستین کە خاوەنی خاکی خۆیانن و خاکەکەیان داگیرکراوەو ئەوە نزیکەی هەشتا ساڵە قەڵاچۆ دەکرێن ئەو مافەیان هەیە بەرگری لەخۆیان بکەن.

بەشار ئەسەد وتی: ئێمە ناکرێ غەزە لە سەرجەمی فەلەستین داببڕین چونکا ئەوە بەشێکە لە کێشەی فەلەستین بەگشتی و ڕژیمی زایۆنیستی ڕژیمێکی داگیرکەرو دەستدرێژکارە ئەو خەڵکە دەکوژێ هەرتەنیا لەبەر ئەوەی کە بەرگری لەخۆیان دەکەن هەربۆیە نەئێستاو نە لەڕابردوودا هیچ پاساوێک بۆ ئەو ڕژیمە نیە کە  بە هێزی سەربازی هەڵکوتێتە سەریان.

سەرۆکی سووریا وتی: جارێ عەرەبەکانیش لە دۆخێکی باش دا نین و زەخت و گوشاری ڕۆژئاوا لە بەرژەوەندی ڕژیمی زایۆنیستی ڕۆڵی گێراوە لەسەر بڕیاری عەرەبەکان، دیارە خەڵکی رۆژئاوا خەڵکێکی خراپ نین بەڵام میدیاکارو ڕامیارکارەکان یەکدەگرن بۆ ئەوەی کە ئەو خەڵکە چەواشە بکەن و بۆچوونی خۆیانیان بەسەردا بسەپێنن.

سەرپەیڤ