ئادار 09, 2024 11:30 Asia/Tehran

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی سووریا بنکەکانی پارتی تورکستانی جێگیر لە شارۆچکەی "بسنقوڵی باشوری ئیدلیب"یان کردە ئامانج.

وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانمان لە لای باشوری ئیدلەبەوە تووشی شەڕ هاتن لەگەڵ گروپێکی تیرۆریستی سەر بە بەرەی نوسرە کە بەنیاز بوون دزە بکەنە نێو بازگەیەکی سەربازیەوەو توانیان بیان کوژن یان برینداریان بکەن و تیرۆریستێکیشیان دەستبەسەر کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگری سووریادا وتراوە کە هێزە چەکدارەکانیان  توانیان سێ خۆفڕی ئەو تیرۆریستانەش لە دەوری قەنیترەو ئیدلێب بخەنە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیاش بەرلەمە ڕایگەیاندبوو کە هێزی  ئاسمانی  ئەو وڵاتە دوو بنکەی میلیشیاکانیان لە پارێزگەی ئیدلیبی سووریا لەنێو برد کە بەشداربوون لە تۆپباران کردنی بنکەی هێزەکانی سووریا لەو پارێزگە.

سەرپەیڤ