پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دەڤەری دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i425919-پەلاماری_ئاسمانیی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_دەڤەری_دیمەشق
ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەی «القلمون» هەڵکەوتوو لە باکووری دیمەشقی دایە بەر پەلامار.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 18, 2024 12:00 Asia/Tehran

ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەی «القلمون» هەڵکەوتوو لە باکووری دیمەشقی دایە بەر پەلامار.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە ئاسمانی جەولانی داگیرکراوەوە ناوچەی «القلمون» لە باکووری دیمەشقـیان مووشەکباران کرد.

سیستەمەکانی بەرگریی سوپای سوریا دەستیان دایە شوێندۆزیکردنی دەیان مووشەکی تەقێندراو بەرەو چیاکانی «القلمون» و دەڤەری شارۆچکەی «القسطل» لە ڕیف دیمەشق و تەقاندنیانەوە.  

تەلەڤزیۆنی سوریایش ڕاپۆرتی داوە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئەم وڵاتە توانیویە بەرپەرچی زۆربەی مووشەکەکانی ئیسراییل بداتەوە و تیایان بەرێت.