پشتگریی لێبڕاوانەی دەمشق لە هەڵمەتی مووشەکیی و درۆنیی ئێران بەدژ رژێمی زایۆنیستی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i426593-پشتگریی_لێبڕاوانەی_دەمشق_لە_هەڵمەتی_مووشەکیی_و_درۆنیی_ئێران_بەدژ_رژێمی_زایۆنیستی
وەزارەتی دەرەوەی سوریا، لێبڕاوانە داکۆکی کرد لە هەڵمەتی سزادەرانەی مووشەکیی و درۆنیی ئێران بەدژ رژێمی زایۆنیستی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 16, 2024 10:30 Asia/Tehran

وەزارەتی دەرەوەی سوریا، لێبڕاوانە داکۆکی کرد لە هەڵمەتی سزادەرانەی مووشەکیی و درۆنیی ئێران بەدژ رژێمی زایۆنیستی.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئامانجە سەربازییەکانی رژیمی زایۆنیستی لەپێناو بەرەڤانی لە مافی خۆی و بەگوێرەی بڕگەی٥١ی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامی گرت.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا هاتووە، پێش پێ گرتنی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی بە، دەورگێڕانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی، پێشاندەری ڕێزنەگرتنی ئەو وڵاتانەیە لە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاساوڕێسای نێودەوڵەتی.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، وێڕای دەربڕینی هاودەنگی لەگەڵ ئێراندا جارێکی دیکە پەلاماری دوژمنی زایۆنی بۆسەر کۆنسولخانەی ئیران لە دەمشق، مەحکوم دەکەین.