پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر باشووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i426698-پەلاماری_ڕژێمی_زایۆنیستی_بۆسەر_باشووری_سووریا
وەزارەتی بەرەڤانی سوریا باسی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر ناوەند و سیستمی سەربازی لە باشووری ئەم وڵاتەی کرد .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 20, 2024 10:15 Asia/Tehran

وەزارەتی بەرەڤانی سوریا باسی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر ناوەند و سیستمی سەربازی لە باشووری ئەم وڵاتەی کرد .

لە بارودۆخێکدا کە دیمەشق بە جاران بە ناردنی نامە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش، پەلامار و دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر خاکی سوریای ئیدانە کردووە بەڵام پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر خاکی سوریا هەروا بەردەوامە و لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا هاوکات لەگەڵ ڕەگەز کوژی زایۆنیستەکان لە غەززە ، ئاژاوەگێڕی و پەلامارەکانیان لە سووریاش  پەرەی سەندووە.

وەزارەتی بەرەڤانی سوریا ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک  باسی دەستدرێژکاری سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر باشووری ئەم وڵاتەی کرد .

لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری سوریا ڕاگەیەندراوە  ڕژێمی زایۆنیستی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوەوە سیستمی بەرگری ئاسمانی سووریای لە ناوچەی باشووری  داوەتە بەر پەلاماری مووشەکی .

ئەم دواییەش نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش وتی : پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڕەشە لە ئاشتی و هێوری ناوچە و جیهان دەکات .