حوزه‌یران 08, 2024 08:10 Asia/Tehran

باڵوێزی سوریا لە ڕووسیا وتی: سیستەمی تەکجەمسەری لە جیهان نەک هەر یارمەتیدەر نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵکوو لەبەر ڕوانگەی یەکڕەهەندی بەرامبەر بە پرسەکان، قیرانەکان قووڵتر و ڕەوشەکە قەیرانیتر دەکات.

"بشار الجعفری" باڵویزی سوریا لە ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی لە پەراوێزی بیست و سێهەمین کۆبوونەوەی ئابووری لە سەنپێتێرزبوورگ وتی: ئەم کۆبوونەوانە گرینگایەتییەکی تایبەتیان بۆ زۆربەی وڵاتان هەیە و هەلی ئەوە دەڕەخسێنن کە ئەم وڵاتانە دیدار و وتووێژی دوولایەنە و چەن لایەنەیان هەبێ بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوەی دوایین ڕووداوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ئابووری و دراو. جەعفەری وتیشی: مەسەلەی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوانە لەم قۆناغەدا، چۆنیەتیی گوێزرانەوە لە سیستەمێکی تەکجەمسەری بۆ سیستەمێکی چەنجەمسەرییە. ناوبراو وتیشی کە گرینگایەتیی ئەم چەشنە کۆبوونەوانە لەوەدایە کە بەشداربووان لە سەر چۆنیەتیی گوێزرانەوە لە سیستەمێکی تەکجەمسەری بۆ سیستەمێکی چەنجەمسەری دەگەنە تەبایی.

ناوبراو راشکاوانە رایگەیاند کە سیستەمی تەکجەمسەری لەبەر ڕوانگەی یەکڕەهەندی بەرامبەر بە جیهان، نەک هەر توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتانی دیکەی نییە، بەڵکوو، قیرانەکان قووڵتر و ڕەوشەکە قەیرانیتر دەکات، ئەوە لە کاتێکدایە کە سیستەمی چەنجەمسەری هەلی ئەوە دەڕەخسێنێ کە وڵاتان پێکەوە ئەزموونەکانیان ئاڵووێر بکەن و هاوکاریی دراوی و ئابووریی باشتر و سەرکەوتووتریان هەبێ. 

سەرپەیڤ