خەوێندرانی سەدان منداڵ لە نەخۆشخانە لەباکووری سووریا بەهۆی خواردنی ئاوی پیس
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i428165-خەوێندرانی_سەدان_منداڵ_لە_نەخۆشخانە_لەباکووری_سووریا_بەهۆی_خواردنی_ئاوی_پیس
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند سەدان منداڵ لە حەسەکە بە هۆی خواردنی ئاوی پیس لە نەخۆشخانەدا خەوێندراون .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2024 08:05 Asia/Tehran

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند سەدان منداڵ لە حەسەکە بە هۆی خواردنی ئاوی پیس لە نەخۆشخانەدا خەوێندراون .

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا سەقامگیر لە لەندەن ڕایگەیاند پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیا بۆسەر هێزە کوردەکانی سووریاوژێرخانە ناسەربازیەکانی باکووری ئەم وڵاتە هەروا بەردەوامە.ئەم ناوەندە هەروەها لە کەمبوونی زۆری ئاو لە شاری حەسەکە هەواڵی داوە وبەگیڕانەوە لە سەرچاوە خۆجییەکان لە خەوێندرانی سەدان منداڵ لە نەخۆشخانە بەهۆی کەڵک وەرگرتن لە ئاوی پیس لەو ناوچەیە هەواڵی دا.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند ئاوی خواردنەوەی حەسەکە وزۆرێک لە ناوچەکانی باکووری سووریا لەلایەن تورکیا وسەرهەڵداوانی ژێر فەرمانی بڕاوە. یەکێ لە پزیشکانی نەخۆشخانەی شەعبی حەسەکە بە چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ی وتووە سەره ڕای ئەوەی کە ئەم نەخۆشخانەیە تەنیا ٣٢ قەنەفە"تەخت"ی بۆ خەوێندرانی منداڵان هەیە بەڵام ڕۆژانە ١٠٠ منداڵ بۆ خەوێندران بۆ ئەم نەخۆشخانەیە دەنیردرێن. چاودێری مافی مرۆڤی سوریا دۆخی بی ئاویی لە حەسەکەی بە قەیراناوی وەسف کرد.