پەلاماری فڕۆکەشەرکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر باشوری دیمشق
لەئاکامی پەلاماری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمی فڕۆکەشەرکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر باشوری دیمشق دوو کەس شەهیدو چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.
هێزی بەرگری ئاسمانی سووریا وڵامی موشەکەکانی دەستدرێژکارانی داوەتەوەو ژومارەیەکیانی خستونە خوارەوە، ئەو پەلامارە بۆتە هۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی سەربازێک و زیانی داراییشی لێکەوتۆتەوە.
وەزارەتی بەرگری سوریاش ڕایگەیاند کە لەئاکامی کرانەئامانجی چەند ناوەندێکی ئاساێشی دەوروبەری دیمشق لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە دوو کەس کوژران و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیاریە سەرەتایەکان لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە لە دەوری دەڤەری سەیدە زێنەب"ی باشوری پێتەختی ئەو وڵاتە بۆردومان کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان هێزی بەرگری ئاسمانی سوریاش چالاک کراوەو خەریکە ڕوبەڕوی موشەکەکانی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست ڕو لەوڵاتەکەی دەبێتەوە.