سوریا: رژیمی زایۆنی، ناوچە بەرەو هەڵدێر دەبا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i431014-سوریا_رژیمی_زایۆنی_ناوچە_بەرەو_هەڵدێر_دەبا
وەزارەتی دەرەوەی سوریا وێڕای شەرمەزارکردنی دەسدرێژکاریی رۆژی یەکشەممەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند کە جەنایەتەکانی ئەو رژیمە، ناوچە بەرەو هەڵدێرێکی مەترسیدار دەبا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2024 05:48 Asia/Tehran

وەزارەتی دەرەوەی سوریا وێڕای شەرمەزارکردنی دەسدرێژکاریی رۆژی یەکشەممەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند کە جەنایەتەکانی ئەو رژیمە، ناوچە بەرەو هەڵدێرێکی مەترسیدار دەبا.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دەسدرێژکاریی بەردەوامی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر خاکی سوریاو وڵاتانی دیکەی ناوچەو درێژەی دەسدرێژکاریی دڕندانەی سەر دانیشتووانی کەرتی غەززەو کۆمەڵکوژیی و ژینۆسایدی گەلی فەلەستین، نیشانەی هەوڵی چڕی ئەو رژیمە فاشیستی و خوێن ڕێژەیە بۆ ئاژاوەنانەوەی زیاتر لە ناوچەداو پاڵ پێوەنانی بەرەو هەڵدێرگەلی مەترسیدار کە شوێنهاتەکانی، پێش بینی نەکراو دەبێ.

لەو بەیاننامەدا هاتووە: سوریا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پشتگری و پاڵپشتیی بێ سنوری ئەمریکاو وڵاتانی دیکەی رۆژاوایی، رژیمی زایۆنیستی بەرەو دەسدرێژکاریی و جەنایەت کردنی زیاتر هان دەدا، ئەو وڵاتانە تێیدا هاوبەشن و دەبێ سزا بدرێن.

بەپێی ئەو بەیاننامە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا، دەسدرێژکاری رۆژی یەکشەممەی رژیمی زایۆنیستی بەتوندی شەرمەزار دەکاو لەحاند بێ دەنگەکردنی نێونەتەوەیی و کۆمەڵگای جیهانی لەهەمبەر ئەو دەسدرێژیکردنە کە دژ بەهەموو یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە، وشداریی دەداو داوا لە هەموو وڵاتان دەکا، ئیدانەی بکەن و لەگەڵ دەوڵەتی سوریا، هاودەنگی ڕابگەیێنن و لەپیناو ڕاگیرانی دەسدرێژکاریی و تاوانگەلی ئامانجمەندی ئیسرائیل و سزادرانی سەرۆکانی ئەو رژێمە، هەوڵ بدەن.