پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دەڤەری حومسی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i432461-پەلاماری_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_دەڤەری_حومسی_سوریا
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە بۆردومانی حومس هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای سوریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2024 16:16 Asia/Tehran
  • پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دەڤەری حومسی سوریا

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە بۆردومانی حومس هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای سوریا.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارێک لە گەڕەکەکان و بینا و باڵاخانە ئاوەدانەکان و ناوچە پیشەسازییەکانی ڕۆژهەڵاتی "ئەلقەسیر"یان لە دەڤەری حومس هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای سوریا بۆردومان کرد.

ژمارێک لە میدیاکانی سوریا باسی کوژرانی دوو کەس و بریندار بوونی دوو کەسی دیکەیان کردووە.

دەسدرێژییە سەربازییەکانی ڕژێمی ژینۆسایدکاری زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریا لە کاتێکدایە کە دیمەشق بەجاران بە ناردنی نامە بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش بە شەرمەزار کردنی ئەم پەلامارانە، خوازیاری کۆتایی هاتنیان بووە.