دەسپێکی ئوپڕاسیونی ئەرتەشی سووریا و کوژرانی 400 تیرۆریست
ئه رته شی سووریا لەبەیاننامەیکدا ڕایگەیاند کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا پەلاماری کردووەتە سەر تیرۆریستان و 400 تیرۆریستی کوشتووە .
ئەرتەشی سووریا لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردووبە هاوکاری هێزەکانی ڕووسی درێژەی داوە بە پەلامارەکانی دژی تیرۆریستان و هەروەها پەلاماری ئاسمانی و مووشەکی و توپخانەیی بۆ سەر ناوەندەکان و شوێنی کۆبوونەوەی تروریستان و هەماری چەکەمەنی تروریستان لە ئیدلەب و حەڵەب بە برشتانە بەردەوام بووە .
ئەرتەشی سووریا وتیشی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردووشدا 5 بنکەی فەرماندەرایەتی تیروریستان و حەوت هەماری چەکەمەنی جوراوجور بۆ وێنە خۆفڕی تیروریستانمان لەناو بردووە . هەروەها لەو بەیاننامەیدا هاتووە کەلە ڕەوتی ئەم پەلامارانە بە هاوکاری هێزەکانی ڕووسی 400 تیروریست لە حەڵەب و ئیدلەب کوژراون .
ئەرتەشی سووریا لە بەیاننامەکەی خویدا ڕایگەیاند لە میحورە جوراوجورەکانی حەڵەب حەما و ئیدلەب ئوپڕاسیونێکمان دژی تێروریستان دەسپێ کردووە تا ئەوان وەدەر بنین . بە پێی هەواڵێکی دیکە یەکەکانی ئەرتەشی سووریا توانیان ژومارێک لە خوفڕەکانی ئەندامانی تیروریست لە میحوەری باکووری حەما بخەنە خوارەوە.
هەروەها فڕۆکەشەڕکەرەکانی سوریا و ڕووسیا سەرلەبەیانی ئەمڕو کاروانێک لە تڕوموبیلی تیروریستانیان لە شاری خان شەیخون هەڵکەوتوو لە ئیدلەب بوردمان کردووە . هەروەها ئەرتەشی سووریا توانی ئاسایشی ناوچەکانی باکووری حەما بەتەواوی دابمەزرێنێت