وتووێژی بەشار ئەسەد و پزشکیان سەبارەت بە ڕووداوەکانی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i433596-وتووێژی_بەشار_ئەسەد_و_پزشکیان_سەبارەت_بە_ڕووداوەکانی_سووریا
نووسینگەی سەرۆک کۆماریەتی سووریا باسی وتووێژی تەلەفوونی بەشار ئەسەد و مەسعوودی پزشکیانی کرد سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی ئەو وڵاتە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2024 15:43 Asia/Tehran
  • وتووێژی بەشار ئەسەد و پزشکیان سەبارەت بە ڕووداوەکانی سووریا

نووسینگەی سەرۆک کۆماریەتی سووریا باسی وتووێژی تەلەفوونی بەشار ئەسەد و مەسعوودی پزشکیانی کرد سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی ئەو وڵاتە

سەرۆک کۆماری سووریا  لەو وتووێژە تەلەفوونیەدا لە پەیوەندیی لە گەڵ دوایین ڕووداوەکانی  ئەو وڵاتە و هەروەها هاوکاری کردنی دوو وڵات لە بواری خەبات بە دژی تڕوڕیسم  قسەی کرد .بەشار ئەسەد لەو وتووێژەدا جەختی کرد : کردەوە تڕوڕیستیەکانی ئەم دواییە لە سووریا ئامانجگەلێکی گرینگتری لە پێناو  دابەش کردنی ناوچە و ئاڵۆز کردنی  وڵاتانی ئەم ناوچە بە مەبەستی  بە دی هاتنی  بەرژەوەندی و ئامانجی ئەمریکا و ڕوژئاوا  پێ و شوێن دەگرێت.  مەسعوودی پزشکیان سەرۆک کوماری ئێرانیش جەختی کرد لەسەر  نەیاریەتی  بەبڕشتانه ی   ئێران  له  گه ل خەوشاندن و تێکدانی یەکگرتووی و سەقام لە سووریا و وتی زەبر وەشاندن لە یەکرێزی و یەکپارچەیی سووریا لە ڕاستیدا کردنە ئامانجی ناوچە و ئاسایش و سەقامی وڵاتانی دێتە  ئەژمار .