هەسەدە: دەترسین لەوەی سناریۆی لیبی لە سوریایش دووپات ببێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i434008-هەسەدە_دەترسین_لەوەی_سناریۆی_لیبی_لە_سوریایش_دووپات_ببێتەوە
وتەبێژی هێزەکانی دیموکراتیکی سوریا (هەسەدە) ڕایگەیاند: ئێمە نیگەرانین ئەوەی بە سەر لیبی هات، بە سەر سوریایش بێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2024 16:32 Asia/Tehran
  • هەسەدە: دەترسین لەوەی سناریۆی لیبی لە سوریایش دووپات ببێتەوە

وتەبێژی هێزەکانی دیموکراتیکی سوریا (هەسەدە) ڕایگەیاند: ئێمە نیگەرانین ئەوەی بە سەر لیبی هات، بە سەر سوریایش بێت.

"عەبدوسەلام ئەحمەد" بە ئاماژە بە ناکۆکیی نێوان گرووپە چەکدارەکانی خاوەن دەسەڵات لەم وڵاتە سەبارەت بە داڕشتی حکومەتی تازەی سوریا ڕایگەیاند کە بەرهەڵستکاران پرۆسەی سیاسی لە دیمەشق لە ڕێگای حکومەتێکی کاتییەوە بۆ ماوەی ٣ مانگ جێبەجێ دەکەن. هەروەها ژمارێک لەو هێزە میلیشیانەی لە سەر ڕووخاندنی حکومەتی پێشوو ڕێککەوتبوون، سەبارەت بە داڕشت و شێوازی حکومەتی سیاسیی داهاتوو تەبا و هاوبیروڕا نین.