پەلاماری درۆنیی تورکیا بۆ سەر حەسەکەی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i434228-پەلاماری_درۆنیی_تورکیا_بۆ_سەر_حەسەکەی_سوریا
ژێدەرە هەواڵییەکان باسی پەلاماری درۆنیی تورکیا بۆ سەر حەسەکەی سوریایان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2024 15:50 Asia/Tehran
  • پەلاماری درۆنیی تورکیا بۆ سەر حەسەکەی سوریا

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی پەلاماری درۆنیی تورکیا بۆ سەر حەسەکەی سوریایان کردووە.

ژێدەرە ئاگادارەکان رایانگەیاند کە درۆنێکی تورکیایی دوو ئۆتۆمبیلی مەدەنی لە نزیکی بەنزینخانەی "ئیستیقامە" لە دەڤەری تل بەراک هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکە پێکاوە کە بە هۆیەوە سێ کەس کوژران و پێنج کەسیش بریندار بوون.

نیوەشەوی ڕابردوویش لە پەلامارێکی درۆنیی تورکیا بۆ سەر شاری کۆبانی دوو پەیامنێر گیانیان لە دەستدا.

ژێدەرە خۆجێیەکان دەڵێن تیرۆریستانی سەر بە ئانکارا بە چاودێری ئەفسەرانی دەزگەی هەواڵگریی تورکیا هەوڵێکی بەربڵاویان بۆ دزەکردنە ناو شاری کۆبانی و گرتنەدەستی کۆنترۆڵی ئەم شارەی سوریا دەست پێ کردووە.

تورکیا کە لە ساڵانی ئەمدواییەدا بەشێکی بەربڵاوی خاکی سوریای داگیر کردووە ئەمدواییەیش هەوڵەکانی دووهێندە کردووە بۆ داگیر کردنی هەموو شارەکانی سوریا کە لە نزیکی سنووری تورکیا هەڵکەوتوون.