شەڕی قورسی نێوان هەسەدە و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە حەڵەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i434268-شەڕی_قورسی_نێوان_هەسەدە_و_میلیشیاکانی_سەر_بە_تورکیا_لە_حەڵەب
ژێدەرە سورییەکان ڕایانگەیاند ؛ هێزە چەکدارەکانی سوریای دیموکراتیک ناسراو بە هەسەدە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سویای تورکیا لە دەڤەری بەندای تشرین هەڵکەوتوو لە نزیکی حەڵەب شەڕ و پێکدادانێکی قورسیان هەبووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2024 16:00 Asia/Tehran
  • شەڕی قورسی نێوان هەسەدە و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە حەڵەب

ژێدەرە سورییەکان ڕایانگەیاند ؛ هێزە چەکدارەکانی سوریای دیموکراتیک ناسراو بە هەسەدە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سویای تورکیا لە دەڤەری بەندای تشرین هەڵکەوتوو لە نزیکی حەڵەب شەڕ و پێکدادانێکی قورسیان هەبووە.

ژێدەرە هەواڵییەکان دەڵێن؛ پەلامارەکەی هێزەکانی سەر بە تورکیا لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە بەرپەرچ دراوەتەوە.

ئەم ژێدەرانە هەروەها ڕایانگەیاند کە ترۆمبیلێکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە دەڤەری پردی قەرەقوزاق لە لێواری ڕۆژاوایی ڕووباری فورات لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە تەقێندراوەتەوە.

 هەسەدە هەروەها کوژرانی ١٥ چەکداری خۆی لە شەڕ و پێکدادانەکانیان لەگەڵ میلیشیاکان و تیرۆریستانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی دەڤەری حەڵەبی پشتڕاست کردەوە.