یەکخستنی گرووپە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرەڤانی سوریادا
کانونی یهکهم 24, 2024 19:50 Asia/Tehran
ڕێبەری گرووپی تەحریروشام رایگەیاند کە لەگەڵ ڕێبەرانی گرووپە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە گەیشتۆتە تەبایی سەبارەت بە هەڵوەشانەوەیان و یەکخرانیان لە چوارچێوی وەزارەتی بەرەڤانیدا.
"ئەحمەد ئەشەرع" ناسراو بە ئەبومحەممەد جۆلانی ڕۆژی سێشەممە دیدارێکی بەربڵاوی لە دیمەمشق هەبوو لەگەڵ ڕێبەرانی گرووپ و لایەنە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە. ئەم دیدارە لە ئاکامدا هەڵوەشانەوەی ئەم گرووپانە و یەکخرانیان لە چوارچێوی وەزارەتی بەرەڤانی لێکەوتەوە.
هەرچەن ژمارێک لە گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەگەلێکی سوریا لەوان لە باکووری ڕۆژاوا و ڕۆژاوا و هەروەها ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵات بوونیان هەیە کە ڕازی نین بە هەڵوەشانەوە و یەکخرانیان لە چوارچێوی وەزارەتی بەرەڤانیدا.