کانونی یه‌که‌م 26, 2024 17:36 Asia/Tehran
  • داخوازی سزادرانی سووکێتیکەران بە عەلەوییەکانی سوریا

ڕێبەران و کەسایەتییە عەلەوییەکانی پارێزگای حومس، هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی سوریا، جەختیان کرد لە سەر پێویستی سزادرانی کەسانی سووکایەتیکەر بە کەسایەتیی عەلەوییەکانی جیهان.

ڕێبەرانی عەلەوی لە پارێزگای حومسی سوریا بە ئاماژە بە ڕووداو و ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییە لەم پارێزگایەدا، خوازیای ئەوە بوون کە ئەو کەسانەی وا سووکایەتییان بە کەسایەتیی عەلەوییەکان کردووە وەبەر لێپرسینەوەی دادەوانی بکەون. شێخەکانی عەلەوییەکانی پارێزگای حومس هەروەها بە پێداگری لە سەر پێویستی خۆدوورخستنەوە کە هەرچەشنە درووشمی نەتەوەخوازانە، رایانگەیاند کە هەموو چەکەکانی دەستی شاروومەندانی سوری دەبێ لەو دەرفەتە ٥ ڕۆژەی دیاری کراوە، رادەستی ناوەندەکانی هاوپێوەند بکرێ.

ڕۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) دوابەدوای سووکایەتی کران بە مەزاری "شێخ خەسیبی" کەسایەتیی گەورەی عەلەوییەکان لە لایەن تیرۆریستانەوە  و ئاوربەردرانە ئەم شوێنە، شەپۆلێکی خۆپیشاندانی بەربڵاو لە حومس و شارەکانی دیکەی سوریا کە عەلوییان تێدایە، هەستاوەتەوە.  هەزاران کەس لە خەڵکی سوریا لە لازقیە، تەرتووس، حومس و حەما بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر بە ئاوربەردرانە مەزاری «شیخ ابی عبدالله الحسین بن حمدان الخصیبی العلوی» هەڵکەوتوو لە گەڕەکی مەیسلوونی شاری حەڵەب خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. هەروەها شاری مەسیاف لە دەڤەری باکووری ڕۆژاوای حەمایش بوو بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی تایبەت بە شەرمەزار کردنی تیرۆری سێ دادوەری سەر بە فیرقەی عەلەوی  کە ڕۆژی رابردوو تیرۆر کران. 

سەرپەیڤ