شکستی دووبارەی هێزەکانی ژێر فەرماندەیی تورکیا بۆ کۆنترۆڵکردنی بەنداوەکانی سوریا
هێزە کورد و عەرەبەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێگریان لە زاڵ بوونی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ژێر فەرمانی تورکیا کرد لە سەر یەکێک لە ستراتژیکتترین بەنداوەکانی سوریا
کوردەکان جارێکی تر ڕێگریان لە زاڵ بوونی تورکیا کرد بۆسەر یەکێک لە ئیستراتژیکترین بەنداوەکانی سوریا . هێزەکانی سووریای دیموکراتیک جارێکی دیکە هەوڵی ێزەکانی ژێر فەرمانی تورکیا بۆ زاڵ بوون بەسەر یەکێک لە ئیستراتژیکترین بە نداوەکانی سوریا بەرپەرچدایەوە .
گروپەکانی ژێر فەرماندەیی تورکیا لە سوریا پەلامارگەلێکی بەربڵاویان لە لای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای بەنداوی تەشرین هەڵکەوتوو لە حەلەب بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بە پشتیوانی ئەفسەرانی پەیوەندییەکانی تورکیا ئەنجامدا، بەڵام لە کۆتاییدا لە هەمبەر هێزەکانی هەسەدەوە شکستیان هێناو سی کەس لە هێزەکانی ژێر فەرماندەیی تورکیا لەم هێرشەدا گیانیان لەدەستدا. ئەمە چوارەم شکستی گروپەکانی ژێر فەرماندەیی تورکیایە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بۆ زاڵ بوون بەسەر بەنداوی تیشرین لە سوریا. بە گوێرەی هەواڵێکی تر، سەرچاوەکانی هەواڵ باسی تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی هەتەشە و هێزەکانی هەسەد یان کرد لە دێرەزووری سوریا.