هەسەدە هێرشێکی دیکەی کردە سەر منبج
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i434496-هەسەدە_هێرشێکی_دیکەی_کردە_سەر_منبج
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی هەسەدە هێرشێکی دیکەی کردە سەر شاری منبج و شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەی قورس لە نێوان هەسەدە و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا روویدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2024 15:01 Asia/Tehran
  • هەسەدە هێرشێکی دیکەی کردە سەر منبج

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی هەسەدە هێرشێکی دیکەی کردە سەر شاری منبج و شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەی قورس لە نێوان هەسەدە و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا روویدا.

بە پێی ڕاگەیاندنی ژێدەرە هەواڵییەکان؛ هێزەکانی هەسەدە بە چەکی قورس شارۆچکەی ئەبووقلقل و ناوەندی گوندی "شاش ئالبونا"ـیان لە باشووری رۆژهەڵاتی منبج تۆپبارانکرد، دواترهێزەکانیان دزەیان کردە ئەو شوێنانە و شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەی قورس لە نێوان هەسەدە و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا روویدا. ئەوەش خراوەتەڕوو، لە هەمانکاتدا هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) دزەیانکردە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شاری منبج، لەوێش شەڕ و ڕووبەڕونەوەی قورس روویدا، بەڵام تا ئێستا زیانەکان نەزانراون. هاوکات، لە میحوەری بەنداوی تشرین هێزەکانی هەسەدە هێرشێکی چەکدارە توندڕەوکانیان بۆ سەر گوندی سەعیدین تێکشکاند.