گەیشتنی کاروانێکی سەربازیی دیکەی ئەمریکا بە سوریا
کاروانێکی دیکەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا کە ٥٥ لۆریی هەڵگری کەرەستەی سەربازی و لۆجستیکی دەگرتەوە، لە دەروازەی سنووریی ئەلوەلیدی عێراقەوە چووە نێو خاکی سوریا.
کاروانی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا هەڵگری سووتەمەنی ترۆمبیلی زرێیی و هەروەها سندووقگەلێکی گەورەیە کە لە چوارچێوی بەهێزترکردنی توانای سەربازی و ئاسایشی بنکەکانی ئەمریکا لە دەڤەری حەسەکە و ڕەقە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێکراوە بۆ ئەم ناوچانە. فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکایی هەڵگری کەرەستەی سەربازی و پشتیوانی و هێزی ئەمریکاییش لە بنکەی "خرابوجەیر" لە ڕیف ڕەمیلان هەڵکەوتوو لە باکووری حەسەکە نیشتۆتەوە.
ئەم کاروانە گەورە ئەمریکاییە بۆ ناوچەکانی خرابوجەیر و تەلبیدەر لە دەڤەری حەسەکە بەڕێکراوە کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدەیە، ئەو هێزانەی کە لە لایەن واشتنگتۆنەوە پاڵپشتی دەکرێن.