گەیشتنی کاروانێکی سەربازیی دیکەی ئەمریکا بە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i434502-گەیشتنی_کاروانێکی_سەربازیی_دیکەی_ئەمریکا_بە_سوریا
کاروانێکی دیکەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا کە ٥٥ لۆریی هەڵگری کەرەستەی سەربازی و لۆجستیکی دەگرتەوە، لە دەروازەی سنووریی ئەلوەلیدی عێراقەوە چووە نێو خاکی سوریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2024 15:01 Asia/Tehran
  • گەیشتنی کاروانێکی سەربازیی دیکەی ئەمریکا بە سوریا

کاروانێکی دیکەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا کە ٥٥ لۆریی هەڵگری کەرەستەی سەربازی و لۆجستیکی دەگرتەوە، لە دەروازەی سنووریی ئەلوەلیدی عێراقەوە چووە نێو خاکی سوریا.

کاروانی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا هەڵگری سووتەمەنی ترۆمبیلی زرێیی و هەروەها سندووقگەلێکی گەورەیە کە لە چوارچێوی بەهێزترکردنی توانای سەربازی و ئاسایشی بنکەکانی ئەمریکا لە دەڤەری حەسەکە و ڕەقە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێکراوە بۆ ئەم ناوچانە. فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکایی هەڵگری کەرەستەی سەربازی و پشتیوانی و هێزی ئەمریکاییش لە بنکەی "خرابوجەیر" لە ڕیف ڕەمیلان هەڵکەوتوو لە باکووری حەسەکە نیشتۆتەوە.

ئەم کاروانە گەورە ئەمریکاییە بۆ ناوچەکانی خرابوجەیر و تەلبیدەر لە دەڤەری حەسەکە بەڕێکراوە کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدەیە، ئەو هێزانەی کە لە لایەن واشتنگتۆنەوە پاڵپشتی دەکرێن.