هێرشێکى قورس بۆسه‌ر هه‌سه‌ده ده‌ستى پێکردو پێکدادانى سه‌خت به‌رده‌وامه
تورکیا‌و گروپه چه‌کداره توندڕه‌وه‌کان هێرشێکى چڕیان بۆسه‌ربه‌نداوى تشرین ده‌ستپێکردو شه‌ڕڤانانیش به‌رگرییه‌کى سه‌خت ده‌که‌ن
تورکیا‌و گروپه چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانى سه‌ر به‌و وڵاته، هێرشێکى چڕیان بۆسه‌ر باشوری بەنداوی تشرین‌و گوندی خاربیت زەمالی ده‌ستپێکردوه‌و شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی مه‌نبه‌ج-یش وەڵامی توندى هێرشەکان دەدەنەوە . بە پێی ڕاپۆڕتەکان هێرشه‌که زۆر چڕه، به‌ڵام شه‌ڕڤانانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازیى مه‌نبه‌ج سه‌ر به‌هه‌سه‌ده به‌رگرییه‌کى قورس ده‌که‌ن‌و وه‌ڵامێکى توندى ئه‌و په‌لاماره‌یان داوه‌ته‌وه.سه‌باره‌ت به‌دواین ئه‌نجامى ئه‌و په‌لامارانه‌ش زانیارییه‌کان ده‌ڵێن:"تائێستا شه‌ڕو پێکدادانى سه‌خت به‌رده‌وامه‌و په‌لامارده‌رانیش نه‌یانتوانیوه هیچ پێگه‌یه‌کى هه‌سه‌ده کۆنترۆڵ بکه‌ن" هێزەکانی سوریای دیموکراتیک خوفڕێکیان لە سەر پردی قەڕە قوزاق لە باشووری شاری کوبانێ لە دەڤەڕی ڕوژهەڵاتیی حەڵەبیش خستە خوارەوە . لە هەمان حاڵ‌دا سەرچاوە مێدیاییەکان باسی دیداری شاندێک لە هەسەدەیان کرد لە گەڵ سەرکردەی هەتەشە لە دیمەشق . تێکهەڵچوون و ئاڵوزی لە ناوچە جوراوجورەکانی سورویا بەربڵاوتر بووە بە جورێک کە گروپە چەکدارەکان لە سویدا لە گەڵ هێزەکانی هەتەشە تێکهەڵچوون . کاروانێکی سەربازیش بریتی لە دەیان تڕوموبیلی سەر بە هەتەشە و دەزگەی ئاسایشی گشتیی سەر بە ئەوان چوونەتە ئەلسویدا کە گروپە چەکدارەکانیش لە سوئیدا ڕێگایان بە و کاروانە نەدا و بە دوای ئەوە تێکهەڵچوونێکی توند ڕوویدا . چاودێری مافی مڕوڤی سوریاش پێشتر باسی کرد بوو لە چوونی کاروانێکی سەربازی ئەمریکا بریتی لە 55 لوڕی هەڵگری کەرەستەی سەربازی و پشتیوانی لە بازگەی سەر سنووریی ئەلوەلید بۆ ناو خاکی سوریا .