کانونی دوھەم 03, 2025 18:45 Asia/Tehran

لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەوە، تاوەکو ئێستا شەڕ لەنێوان هەسەدەو میلیشیاکانی سەربە تورکیا لە شەش بەرە لە دەوروبەری منبج بەردەوامە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ بە فەرمی کوژرانی 72 چەکداری سەر بە گروپەکانی تورکیایان ڕاگەیاند. بڕێک لە چاودێرانی سوری دەلێن پێناچێت شەڕ نەخشەی کۆنترۆڵی ناوچەکە بگۆڕێت، ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی لەناو سەنتەری کۆبانێ دامەزراندوەو تورکیاش هەوڵی ئەوە دەدات بنکەیەکی سەربازی لە بەرەی رۆژئاوای روباری فوڕات لە نزیک پردی قەرەقۆزاق دابمەزرێنێت، بۆیە جیاکردنەوەی هێڵەکان لەنێوان هێزەکانی تورکیاو هێزەکانی ئەمریکا روونە.

چاودێری مافی مڕوڤی سووریاش  ڕایگەیاندووە   تێکهەڵچوون لە باشوور و ڕوژهەڵاتی  مەنبەج  درێژەی هەیە و هێزەکانی  تورکیا  ئەو ناوچەیەیان  بە کەڵک وەرگرتن لە خوفڕ و توپخانەی قورس کردە ئامانج 

لە لایەکی دیکەوە  تێکهەڵچوونەکان  لە ناوچەکانی دیکەی سووریا بەردەوامە و ڕژێمی زایۆنیستی  پپەلامارەکانی  لە سووریا بەردەوامە و لە خولێکی نوێی  دڕندەکاریەکەیدا  پەلاماری  کردە سەر کارگەکانی پیشەسازی بەرگری لە پارێزگای حەلەب و پێگەیەکی سەربازی لە ڕیفی دیمەشق . ئەرتەش ی لوبنان   ئاماژەی بەوەدا کە سەربازێکی سوپای لوبنان بەهۆی تەقەی کردنەوەی گروپە چەکدارەکانی سوریاوە بریندار بووە

هەروەها، جان نۆئێل بارۆ و ئانالینا بائربۆک، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا ڕۆژی هەینی گەیشتنە دیمەشق بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تیمی گواستنەوەی سوریا و لەگەڵ ئەبو محەمەد جۆلانی، فەرماندەی  هەتەشە  کۆبوونەوە وەزیری دەرەوەی فەڕانسا دوای دیدارەکەی وتویەتی  فەڕانسا  تیروریست لە سووریا قەبوڵ ناکات و داوای لە کوردەکان کرد تا چەک دابنن  بچنە ناو ڕەوتی ژیانی  سیاسەتی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ