وێژارو هەڵوێستی گوماناوی جولانی - مەترسیەکان و تەنگژەکانی خولی گواستنەوەی سوریا
ئەحمەد جۆلانی کە بە دانانی ماوەیەکی درێژخایەنی چوار ساڵە بۆ هەڵبژاردنەکان، لە ڕاستیدا بەنیازە خۆی وەک سەرۆک کوماری سوریا بناسێنێت و بەبێ حکومەتی فەرمی و بەبێ شەرعیەت حوکمڕانیی ئەم وڵاتە بکات، سەرەڕای ئەو وتارە میانڕەوانەی کە گرتوویەتە بەر ، خەریکە نیەت و ویستی ڕاستەقینەی ئاشکرا دەکات
سوریا دوای ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بەدی کرا و ڕووخانی حکومەتی ئەو وڵاتە، ئێستا سوریا لە قۆناغی گواستنەوەدایە و ئامانجیش دروستکردنی بناغە بنەڕەتییەکانی سیستەمێکی سیاسی نوێیە. ئەو جورەی وا فەرمانڕەوا نوێیەکانی سوریا بانگەشەی ئەوە دەکەن، ئەم وڵاتە عەرەبییە گرنگە هەوڵدەدات سیستەمێکی سیاسی "دیموکراتیک و ئازاد" دابمەزرێنێت، بەڵام ئایا ئەم ئامانجە بەدی دێت؟ بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی تەنگژەگەلی بەروەخت کە سوریا خێرا ڕاستەوخۆ دوای ڕووخانی حکومەت ڕووبەڕووی بووەوە و لە سەرووی ئەوەشەوە تەماح و دەستدرێژی بێ سنووری ڕژێمی زایۆنی و تورکیا بۆ سەر سوریا. سوریا وڵاتێکی ستراتیژییە لە جیهانی عەرەبیدا و یەکێکە لە ئەندامانی دامەزرێنەری کۆمکاری عەرەبی. هەرچەندە حکومەتی ئینتقالی سوریا باس لە پەیوەندی باش لەگەڵ هەموو وڵاتانی عەرەبی و دراوسێ دەکات، بەڵام سەبارەت بە سیاسەت و پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەم وڵاتە لە سەردەمی نوێدا گومان و ناڕوونی زور هەیە. ئەلجولانی لە وتووێژێکیدا کە چەن ڕوژ لەمەوبەر ئەنجامی دا وتی مامەڵە و هەڵس و کەوتی یەکسانی دەبێت لەگەڵ هەموو هێز و بزووتنەوە سیاسی و ئایدۆلۆژییەکان و هەروەها هەموو ئایین و ئایینزاکان بۆ وێنە عەلەوییەکانیش و لە هەموو هێز و بزووتنەوە سیاسی و فیکریەکان بانگهێشت دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی دیالوگی نیشتمانی . بەڵام سەرەڕای ئەو گوتارە نەرم و مامناوەندە و گوماناویە کە ئەلجۆلانی گرتوویەتیە بەر، بەڵام لە قۆناغی نوێدا چەندین تەنگژە و مەترسی لەبەردەم وڵات و گەلی سوریادایە. لە هەر حاڵەتێکدا دەبێت چاوەڕێی ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوو بکەین؛ بە تایبەت کە کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی سوریا دەست پێدەکات و لەو کاتەدا وردە وردە ڕاستییەکان دەردەکەون