دەسدرێژی فڕۆکە شەڕ کەرەکانی تورکیا بۆ سەر ئاسمانی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i434603-دەسدرێژی_فڕۆکە_شەڕ_کەرەکانی_تورکیا_بۆ_سەر_ئاسمانی_سوریا
فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بە دەستدرێژیکردنە سەر ئاسمانی سوریا پێگە و بنکەی هێزەکانی هەسەدەیان بۆردومان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2025 15:04 Asia/Tehran
  • دەسدرێژی فڕۆکە شەڕ کەرەکانی تورکیا بۆ سەر ئاسمانی سوریا

فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بە دەستدرێژیکردنە سەر ئاسمانی سوریا پێگە و بنکەی هێزەکانی هەسەدەیان بۆردومان کرد .

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوام بوون لە دەستدرێژیکردنە سەر خاکی سوریا و هێرشی قورسیان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب ئەنجامدا و بۆردومانی پێگەکانی  هەسەدەیان  لەم ناوچەیەدا کرد تورکیا لە هەفتەکانی ئەم دواییەدا  دەسدرێژی بۆسەر خاکی سوریای توندتر کردوەتەوە  بەڵام  هێزەکانی ژێر فەرمانی تورکیا  لە هەمبەر  هێزەکانی هەسەدە  شکستیان هێنا ،  بەرلەوەش  هێزەکانی هەسەدە توانیان چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە ڕوژهەڵاتی فورات  بخەنە خوارەوە . هێزەکانی   هەسەدە کە لە دیسامبری  ڕابردوودا چەندین پەلاماری  ئەندامانی سەر بە  تورکیا دژی  گوندەکانی  باشووری بەنداوی  تشرینیان ناکامم هێشتەوە  لە نوێترین  شەڕدا لەگەڵ ئەو هێزانە توانیان سی کەس لەوان  و ئەفسەرێکی پلە باڵای تورکیاش بکوژن .  سەرچاوەکانی سوریا پشتڕاستیان کردەوە کە ئەفسەرێکی تورک لە نزیک بەنداوی تەشرین لە سوریا لە شەڕی  هەسەدە  دا کوژراوە.