تێکهەڵچوون لە نێوان هەسەدە و هێزەکانی سەربە تورکیا لە باکووری سوریا
کانونی دوھەم 04, 2025 18:57 Asia/Tehran
هێزەکانی هەسەدە باسی پەلامارکردنە سەر بنکە و پێگەکانی تورکیای کرد لە باکووری سوریا
بەگوێرەی بەیاننامەکەی هەسەدە، لە کاتێکدا کە تورکیا بە نیازی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازییە لەسەر تەپۆڵکەیەک لە ناوچەکانی نزیک لە بەنداوی تەشرین چەکدارانی ئەم گرووپە هێرش بۆ سەر بنکەی تورکیا و لەناوبردنی تۆپخانە قورسەکان و سەکۆی ڕاکتەکان و تڕوموبیلە سەربازیەکانی ئەم وڵاتەیان لە ناوچەکە ڕاگەیاند. شەوی ڕابردوو میدیاکانی تورکیا باسیان لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە کرد بۆ سەر پێگەکانی هیزه کوردەکانی هەسەدە لە دەوروبەری بەنداوی تەشرین کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب. هەر ئێستا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هەسەدە و هێزەکانی ژێر فەرمانی تورکیا لە دەوروبەری بەنداوی تیشرین بەردەوامە.