کانونی دوھەم 07, 2025 17:42 Asia/Tehran

پاش بانگەوازەکەی هێزەکانی هەسەدە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تەگبیرگەلی توندی ئەمنی تازە لەوان بەهێزترکردنی وێستگەکانی ڕاگرتن و پشکنین لەم ناوچانە گیراوەتە بەر و هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی پەلامارەکانی تورکیا و میلیشییاکانی سەر بە ئانکارا بۆ سەر ناوچەکانی دەڤەری کۆبانی و منبج هێزەکانی هەسەد بە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی زەبری قورسیان لە کەرەستە جەنگییەکانی ملیشییاکانی سەر بە تورکیا داوە.

سوپای تورکیا و گرووپەکانی سەربە ئانکارا بەردەوامن لە پەلامارەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی باکووری بەنداوی تشرین و گوندەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج. تورکیا فڕۆکەی ناسکەر و تۆپخانە بەکاردێنێ بۆ پاڵپشتی کردنی پەلامارەکانی میلیشیاکان. فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی جەنگیی سەر بە سوپای تورکیا ماڵێکی مەدەنی لە شاری جەرنی بۆردومان کرد. هێزەکانی هەسەدەیش لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بە ئەنکارا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشگەلێکی ڕێک و ورد و ئامانجداریان دژ بەم هێزانە ئەنجام داوە کە بۆتە هۆی تیاچوونی کەرەستە جەنگییەکانیان و هەروەها کوژانی دەیان چەکداریش. 

تەشەنەی شەڕ و پێکدانەکانی نێوانی هێزەکانی سووریای دێموکراتیک (هەسەدە) و گرووپە چەکدارەکانی سووریایی پاڵپشتیکراو لە لایەن تورکیا زیاتر لە سەد کوژراوی تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژ لێ کەوتۆتەوە. ئەم شەڕ و پێکدا دانانە لە دەڤەری بەنداوی تشرین و ناوچەی سەریکانی ڕوو دەدەن.

تورکیا هەر چەشنە چالاکیی سەربەخۆی کوردەکان لە سنووری باشووری خۆی بە مەترسییەکی کوشندە لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی خۆی دەزانێ. ئەردۆغان پاش کۆبوونەوەی کابینەی تورکیا لە ئانکارا هەڕەشەی کردووە بێتوو هەست بە مەترسی بکات، ئۆپەراسیۆنێکی واوەسنووریی دیکە دژ بە میلیشیا کوردەکان لە سووریا دەست پێ دەکات. تورکیا تا ئێستا چەندین جار پەلاماری کردۆتە سەر باکووری سوریا و پێشتریش وشداری لەو چەشنەی داوە.

شاری قەراخاوی تەرتووسی سووریا و دەڤەریشی پاش زنجیرە پەلامارەکانی گرووپە چەکدارەکان لەم ناوچەیە تەگبیری تووندی ئەمنییان بە خۆوە بینیوە. ژمارەک لە ژێدەرە سوورییەکان ڕایانگەیاند؛ یەکێک لە گرووپە چەکدارەکان لە دەرعا ڕێگای بەرەو دەروازەی سنووری ئۆردۆنی بە بەرد و هەروەها ئاور بەردانە تایەری ئۆتۆمبیلەکان داخستووە.

ئەم جموجۆڵانە دوابەدوای کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ڕێبەرانی ئەم گرووپە و کاربەدەستانی دەروازەی نۆسەییب لە لایەنی سووریاوە ئەنجام دەبن کە ئێستا دەسەڵاتی لە دەستی جۆلانیدایە. ئەو هێزە چەکدارانە لە شاری "سوەیدا"یش داوایان لە هێزەکانی ئیدارەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی واتە حکومەتی کاتیی سوریا کردووە کە بگەڕێنەوە بۆ دیمەشق.

سەرپەیڤ