کانونی دوھەم 25, 2025 09:10 Asia/Tehran

ئەگەرچی ماوەیەکی کورت لە حوکمڕانی جولانی سەرۆکی حکومەتی نوێی سوریا تێدەپەڕێ بەڵام بەڵگەگەلێکی زۆر لە جەنایەت و گەندەڵی هەتەشە دەرکەوتووە و نیگەرانیەکان لە نێوان خەڵکی سوریا و کومەڵگا جیهانیەکان توندتر بووەتەوە .

پەلاماری خوێناویی ئەندامانی چەکداری سەر بە ئەبو محەممەد ئەلجولانی، سەرۆکی حکومەتی نوێی سوریا بۆ سەر هاووڵاتیانی شێعە لە پارێزگای حومس کە تێیدا 10 هاووڵاتی شیعە شەهید بوون، کاردانەوەی لاوازی "ئەلجولانی" بەرامبەر بە داگیرکاری زایۆنیستییەکان لە سوریا ، دامەزراندنی خێزانی و  بنەماڵەیی   لە حکومەتی محەممەد ئەلجولانی و تەقینەوەیەکی زۆر لە شاری مەنبەج  نیشان دەدات لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا،  شوناسی ڕاستەقینەی هەتەشە زیاتر دەردەکەوێت، ئەمەش پرسێکە کە نیگەرانی گەلی سوریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر کردووە.

چاودێری مافی مڕوفی  سوریا ، پەلاماری بەربڵاوی  ئەئدامانی چەکداری سەر بە ئەلجۆلانی، فەرماندەی گروپی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری "تەحریر ئەلشام"ی بۆ سەر ناوچە شیعە نیشینەکان  بڵاوکردەوە و نیگەرانی خۆی لە دۆخی ئێستا دەربڕی. لەو پەلامارانەدا  10 هاوڵاتی سووری بە تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ سەریان لەسێدارە دراون و دەیان هاووڵاتیی دیکەش دەستگیرکراون یان برینداربوون.

لە لایەکی دیکەوە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە شاری مەنبەج لە ناوەندی پارێزگای حەلەب کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی هاووڵاتییانی سووریا، خەڵکی ئەم پارێزگایەشی نیگەران کردووە، لە لایەکی دیکەوە ئەلجولانی، سەرۆکی گرووپی دەسەڵاتدار لە سوریا و فەرماندەی گرووپی چەکداری ئۆپۆزسیۆن "تەحریر" ئەلشام کاردانەوەیەکی سوکی هەبووە بەرامبەر بە بەردەوامی تاوانکارییەکان و پێشڕەوییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لەسەر خاکی سوریا . پشکنینی لیستی ناوەکانی کەسانی دەستنیشانکراوو دانراو  بۆ پێکهاتەی نوێی حکومەتی دیمەشق نیشان دەدات کە زۆرێک لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی تەحریر شام لە سوریا پەیوەندییەکی خێزانیی نزیکیان لەگەڵ ئەلجولانی، سەرۆکی ئەم  ڕەوتە  هەیە و بەرپرسیارێتی سەرەکییان لەم گروپەدا هەیە .

بەردەوامبوونی ئەم دۆخە بووەتە هۆی نیگەرانی ناوخۆیی لە سوریا و لەنێواندا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.  بە جورێک کە  ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە و ڕایگەیاندووە، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی و یەکگرتوویی سووریا پارێزراو بووە، دەبێ دەستبەجێ هەموو چالاکییە  دەسدرێژکارانی  زایۆنیستەکان کۆتایی پێبێت و نابێت هیچ هێزێکی سەربازی لە ناوچەی پارێزراودا ئامادە بێت جگە لە هێزەکانی   ئاشتیپارێزی  نەتەوە یەکگرتووەکان.

سەرپەیڤ