خۆڕاگری سووریا" دەسپێکرانی ئۆپراسیۆن لە دژی داگیرکەرانی زایۆنیستی" ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i435449-خۆڕاگری_سووریا_دەسپێکرانی_ئۆپراسیۆن_لە_دژی_داگیرکەرانی_زایۆنیستی_ڕاگەیاند
ئۆپراسیۆنی خۆڕاگری لە باشووری سووریا لەدژی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی دوابەدوای پەلاماری چەکدارانە بۆ سەر سەربازانی ئەم ڕژێمە لە گردوپەڕی قۆنەیتەرە دەسپێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2025 10:47 Asia/Tehran
  • خۆڕاگری سووریا

ئۆپراسیۆنی خۆڕاگری لە باشووری سووریا لەدژی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی دوابەدوای پەلاماری چەکدارانە بۆ سەر سەربازانی ئەم ڕژێمە لە گردوپەڕی قۆنەیتەرە دەسپێکرا.

هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ یەکەمجار دوای دەسدرێژی وداگیرکرانی خاکی سووریا دوابەدوای کەوتن وڕۆخانی حکومەتی بەشارئەسەد، بۆیەکەم جار تەقەیان لیکرا کە خۆڕاگری سووریا بەرپرسایەتیەکەی گرتە ئەستۆ.

هەرلەم بوارەدا پەیامنێری ڕادوێ سوپای زایۆنی بە دان نان بەم پەلامارەڕاپۆرتی دا کەئەمە یەکەمجارە کە دوای دوو مانگ گەشت لیدانی ئازادانە لە سووریا بەرەو هێزەکانی ئێمە تەقە ئەکرێت.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕاپۆرتیان دا کە ئەم پەلامارە زیانی لیی نەکەوتووەتەوە وهەروەها وردیاتی زۆرتر لەبارەی شوناسی هێرشبەران بڵاونەکردەوە. بەڵام خۆڕاگری سووریا لە بەیاننامەیەکدا ، دەسپێکرانی هەڵمەتی خۆی لەدژی " دوژمنی زایۆنی" ڕاگەیاند .