هه‌سه‌ده هێرشی کرده‌سه‌ر چه‌ن بنکه‌یه‌کى تورکیا
شوبات 02, 2025 19:36 Asia/Tehran
لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکیا 10 کەس لە کۆبانی برینداربوون و لە وەڵامیشدا هێزەکانی هه‌سه‌ده هێرشیان کردەسەر بنکەکانی تورکیا.
ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانی هه‌سه‌ده ڕایگەیاند، لە وەڵامی تاوانەکانی تورکیا و میلشیاکانی لە دژی هاوڵاتییانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێرشیان کردۆتە سەر بنکە و پێگەکانی سوپای تورکیایان لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق‌و باکووری بەنداوی تشرین و ڕیفی تەلتەمر.
هەسەدە ئەوەشی خستەڕوو، دواتر دیمەنی هێرشەکان بڵاودەکەنەوە. ئەو هێرشەی هێزەکانی هەسەدە لە وەڵامی بۆردومانێکی دوێنێ شەوی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر ماڵێکی گوندی "ئەشمە" ڕوویدا کە بە هۆیەوە 10 کەس برینداربوون که زۆربەی قوربانییەکان منداڵن.